کۆتا ئاماری پێوەری زیرەکی کارەبا ڕاگه‌یه‌ندرا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، لەسنوری پارێزگای سلێمانی  نزیکەی ( ۲۹٥ ) هەزار پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی کارەبا بەستراوە.

ئەندازیار کاوە،  عەبدوڵا سەرپەشتیاری پرۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا رایگەیاندووە،” تائێستا لەسنوری پارێزگای سلێمانی (۲۹٤۷۷۲) پێوەری زیرەکی کارەبا  لە ناوشاری سلێمانی و قەزای دوکان و چەمچەماڵ و عەربەت بەستراوە.”

هەروەها ئاشکرایشی کردووە،” دوای پشوەکانی جەژن لەسنوری ئیدارەی راپەڕین دەستبەبەستنی پێوەر دەکرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button