فوئاد حسێن: مەترسییەکانی داعش بەردەوامن بۆیە عێراق پێویستی بە هاوکاریە نێودەوڵەتیەکانە

لڤین:

وەزیری دەرەوەی عێراق ، هێشتا مەترسییەکانی داعش بەردەوامن بۆیە وڵاتەکە پێویستی بە بە هاوکاری و پشتیوانی نێودەوڵەتی دەبێت.

گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمەریکا و عێراق لە واشنتن بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆ ( هەینی، ٢٣ی تەموزی ٢٠٢١ ) فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی، ڕایگەیاند،” داعش هێشتا ماوە و مەترسییە لەسەر عێراق داعش لەسەر ئایدۆلۆژیێکی نێودەوڵەتیی کاردەکات و هەڕەشەیەکی هەرێمی و نێودەوڵەتییەوە، بۆیە پێویست بە هەوڵی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ئەوەی لەنێوببردرێت.”

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سوپاسی هاوتا ئەمریکییەکەی کرد و وتی،” ئامادەبوونی ئێمە لێرە لە واشنتن بۆ بەردەوامیدانە بە گفتوگۆی ستراتیژیی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بە سەرۆکایەتیی بەڕێز وەزیر ئەنتۆنی بلینکن.”

وەزیری دەرەوەی عێراق، هیواشی خواست کە ئەنجامی گفتوگۆی ستراتیژی لە بەرژەوەندیی هەر دوو وڵات بن و ببنە هۆکاری قووڵبوونەوەی پێکەوەکارکردن و کاری هاوبەشی نێوان واشنتن و بەغدا.

باسی لەوەش کرد،” کە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن کۆمەڵێک بوار لەخۆدەگرن، لەوانەش، سەربازی، ئەمنی، ئابووری، تەندروستی، وزە، کارەبا و نەوت. هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق هێشتا پێویستیی بە هاوکاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشە، چونکە ئەو گرووپە پەڕگیرە ( وەکو رێکخراوێکی سەربازی ) هێشتا ماوە و بەردەوامیشە لە چالاکییەکانی لەنێو عێراق.”

وەزیری دەرەوەی عێراقیش سوپاسی ئەمریکاشی کرد لە بەرامبەر هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی چاودێریی نێودەوڵەتیی بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق کە بڕیارە لە ( ١٠ / ١٠ / ٢٠٢١ ) بەڕێوەبچێت.

هەروەها ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند،” هاوبەشیی نێوان واشنتن و بەغدا ژمارەیەک رەهەندی جیاجیای هەیە و پەیوەندییەکانی دوو وڵاتەکە لەسەر بنەمای رێزلەیەکگرتن و بەرژەوەندیی هاوبەشن.”

بلینکن جەختی لەوەش کردەوە کە،” ئەمریکا پاڵپشتیی عێراق دەکات بۆ ئەوەی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی تشرینی یەکەم دادپەروەرانە و شەفافانە بەڕێوەبچێت.”

هاوکات ئەنتۆنی بلینکن باسی لەوە کرد،” پەیوەندیی نێوان واشنتن و بەغدا زۆر لەوە قووڵتر و فراوانترە کە تەنیا لە رووی سەربازییەوە بێت.”

وتیشی،” دیالۆگی ستراتیژیی چەندین رەهەندی جیاجیای هەیە، لەنێویشیاندا لەنێوبردنی داعش و دڵنیابوونەوە لە سەرهەڵنەدانەوەی، بەڵام هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵات زۆر لەوە قووڵترە.”

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەش کرد کە،” وڵاتەکەی شانازی بە پێکەوەکارکردنی هاوبەش لەگەڵ عێراق دەکات لە بوارەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، گۆڕانی کەشوهەوا، وەبەرهێنانی وزەی سرووشتی و دابینکردنی یارمەتیی مرۆیی بۆ عێراق.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button