لە سنوری بانە چوار کۆڵبەر بەگوللـەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران و بریندرابوون

لە ناوچە سنورییەکانی بانە هێزە ئەمنییەکانی ئێران تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا و سێ کۆڵبەری دیکەش بەهۆی کەوتنەخوارەوەیان لە بەرزاییەوە برینداربوون.

کۆڵبەرنیوز، بڵاویکردەوە دوێنێ هێزە ئەمنییەکانی ئێران، لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە، لە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، تەقەیان لە گروپێک لە کۆڵبەرا کردووە.

بەپێی زانیارییەکان ڕووداوەکە لە خاڵی سنووریی (بەرویشکانی‌ بانە) ڕوویداوە، لە ئەنجامی تەقەکانیشدا کۆڵبەرێک بەناوی ڕەئوف دارینە، خەڵکی بانە، بەگوللـە کوژراوە، هەروەها ژمارەیەکی دیکە لە کۆڵبەران بۆ ئەوەی نەکەونە بەر دەستڕێژی گولـلەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، هەڵهاتوون و لە ئەنجامدا سێ لەو کۆڵبەرانە لە بەرزایی کەوتووەنەتە خوارەوە و برینداربوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button