نرخی نەوت بەرزبوویەوە

لڤین:

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ ( چوارشەممە، ٢١ی تەمموزی ٢٠٢١ )  نرخی نەوتی برێنت لەبازاڕەکانی جهاندا ( 2.82 ) دۆلار بەرزبوەوە کە ڕێژەی لە ( 4.04% )ـی نرخەکەیەتی و بەوەش هەر بەرمیلێک بە ( 72.15 ) دۆلار فرۆشرا.

هەروەها ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەیش داوە کە، نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکا ( 3.07 ) دۆلار بەرزبوەوە کە ڕێژەی ( 4.57% )ـی نرخەکەیەتی و بەوەش گەیشتە ( 70.27 ) دۆلار.

جێگەی ئاماژە پێدانە لەماوەی دوو رۆژی رابردودا بەهۆی بڕیاری زیادکردنی بەرهەم لەلایەن ئۆپێکەوە نرخی نەوتی برێنت بۆ نزیکی ( ٦٧ ) دۆلار دابەزی، ئەمڕۆش هەرچەندە عەمبارەکانی نەوت بڕی پێویستیان تێدابوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسەکە ، ئەمڕۆ دڵنیایی زیاتر لەلای کڕیارانی نەوت هەبوە و ئەوەش بوەتەهۆی بەرزبونەوەی نرخەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button