تەندروستی سلێمانی ٥ رێنمایی سەبارەت بە دەلتا کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەئێستادا ئامارەکانی توشبوون بەکۆرۆنا و جۆری نوێی پەتاکە کە ناسراوە بە دەلتا زیادیانکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەمڕۆ ( چوار شەممە، ٢١ی تەمموزی ٢٠٢١ ) لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردووە،” بەراورد بە چەند هەفتەی ڕابردوو ئامارەکانی دەلتا کۆرۆنا ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیادبوون دەکەن، بەپێی پێشبینیەکانی پزیشکان و نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی کۆرۆنا تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەداهاتوودا زیاتر بەرز دەبێتەوە.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” داوا لە هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری سلێمانی دەکەن پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییەتەندروستییەکان لەسەرجەم شوێنە گشتییەکانی وەک بازاڕ و مۆڵ و کافتریا و خواردنگەکان و سەیرانگاکاندا بکەن و هەوڵبدەن بەریەککەوتن کەم بکەنەوە.”

تەندروستی سلێمانی داوا دەکات هاوڵاتیان ئەم ڕێنماییانە جێبەجێبکەن:

١- بەکارهێنانی ڤاکسین کە لە ئێستادا هەموو جۆرەکانی بەردەستن.

٢- بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی ماک.

٣- خۆبەدوورگرتن لە تووشبوان و ئەو هاوڵاتیانەی گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.

٥- گرنگیدان بە دەست شتن و پاک و خاوێنی و خواردنی خۆراکی تەندروست و جل و بەرگ.

٦- مانەوە لە ماڵەوە و دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button