سلێمانی: وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك ٣ قوربانی لێکەوتەوە

لڤین:

لەسەر ڕێگای سیتەك – سلێمانی بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بەكۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك  دوو كەس گیانیان لەدەستدا و كەسێكی دیكەش بەسەختی برینداربووە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ( چوارشەممە، ٢١ی تەمموزی ٢٠٢١ )  ئۆتۆمبێلێكی پاكەرەوەی خۆڵ و خاشاك لەسەر ڕێگەی سیتەك كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە خۆی كێشا بە ستونێكی كارەباداو وەرگەڕا.

بەهۆی ڕووداوەكەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە كە بەرەگەز كوردە لەگەڵ كرێكارێك كە بەرەگەز عەرەبە، گیانیان لەدەستداوەو كرێكارێكی دیكەش بەسەختی برینداربووە .

لەئێستادا بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەمەبەستی چارەسەر كردن و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button