پەرلەمانی بەریتانیا یاسایەک دژ بە پەنابەران پەسەند دەکات

لڤین:

پەرلەمانى بەریتانیا پڕۆژەیاسایەکى نوێی پەسەند کرد، گەیشتنی کۆچبەران بەو وڵاتە بەشێوەیەکى نایاسایی و قاچاخ بە تاوان دادەنرێت و سزای زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپێنرێت.

بریتى باتیل، وەزیرى ناوخۆى بەریتانیا ئەمڕۆ ( چوار شەممە، ٢١ی تەمموزی ٢٠٢١ ) بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە،” یاسایى ڕەگەزنامە و سنورەکان چارەسەرى “سیستمى پەنابەرى” دەکات و کارەکانى قاچاغچێتیش کۆتاى پێدەهێنرێت کە لەلایەن قاچاخچیەکانەوە بەشێوەیەکى نایاسایى خەڵکى دەپەڕێننەوە بۆ ئەو وڵاتە.”

هەروەها ئاشکرایشێ کردووە،” بەپێى یاساکە کە بە ٣٦٦ دەنگ پەسەندکراوە، دەسەڵاتى داوەتە هێزەکانى پاسەوانانى سنور بۆ گەڕانەوەى بەلەمى کۆچبەران کە هەوڵى پەڕینەوەى نۆکەندى ئینگلیزى دەدەن لە فەڕەنسا بە بەکارهێنانى هێز ئەگەر پێویستى کرد.”

ئاماژەی بەوەیشداوە،” ئەوانەشى کە بەشێوەیەکى نایاسایی دەچنە ئەو وڵاتەوە لە 6 مانگەوە بۆ 4 ساڵ سزاى زیندانیکردن بەسەریاندا دەسەپێنرێت و هەروەها سزاى زیندانیکردنى هەتاهەتایش بۆ ئەو قاچاخچیانەى کە سەرپێچى یاساکە دەکەنەوە.”

ئاشکرایشێ کردووە،” بەپێى یاساکە ئەوە یەکەمینجارە گەیشتن بە بەریتانیا بەشێوەیى یاسایى و نایاسایى کاریگەرى لەسەر قبوڵکردنى داواى مافى پەنابەرێتى لەو وڵاتە هەبێت.”

سەبارەت بە هۆکاری دەرچوونی ئەو بڕیارە وتویەتی،” حکومەتى بەریتانیا بەو یاسایە دەیەوێت چاکسازییەکى گشتگیر لە بنەماکانى مافى پەنابەرێتیدا بچەسپێنیت لەدواى دەرچوونى لە یەکێتى ئەوروپاوە و هەروەها بۆ ئەوەى ڕێگرى لە هەوڵەکانى پەڕینەوەى کۆچبەران لەڕێگەى نۆکەندەکانەوە بۆ ئەو وڵاتە چڕ بکاتەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button