لە سەیرانگای گەلی عەلی بەگ ژنێک لە خنکان رزگار کرا

لڤین:

بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، لە سەیرانگای گەلی عەلی بەگ ژنێکیان لە خنکان رزگار کردووە کە لەکاتی قاپ شوشتندا کەوتووەتە ناو ئاوی ڕووبارەکەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر (9:15) لەلایەن تیمی مەلەوانی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانییەوە ئاگادارکراینەوە کە  ئافرەتێک بەناوی (غ ح ش) لەدایکبووی ساڵی (1980)بەڕەگەز کوردی ڕۆژئاوا دانیشتوی پارێزگای هەولێر شارەدێی شاوێس کە بەمەستی گەشتوسەیران ڕوویان لەو ناوچەیەکرد بوو لەکاتی شوشتنی کەلوپەلەکانیان دەکەوێتە ناو ئاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ”.

بەرگری شارستانی سۆران ڕوونیشیکردوەتەوە کە “لە لایەن تیمی مەلەوانی بەرێوەبەرایەتیمان ژنەکە لە خنکان ڕزگارکرا”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button