قائیمقامیەتی سلێمانی شاورمەی سولی گراند و کەبابخانەی سولی گراندی داخست

لڤین:
ئەمڕۆ بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری وڕێنماییەکانی دیکەی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت شاورمەی سولی گراند و کەبابخانەی سولی گراندی لە شەقامی سالم شاری سلێمانی داخست.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە دووڕاگەیەندراوی جیادا ئاشکرایکرد کە بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی دیکەی سلێمانی، لە رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا هەڵەمەتی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام دەبێت و سەرپێچیکاران روبەڕوی رێکای یاسایی دەکاتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت هەریەکە لە شاورمەی سولی گراند و کەبابخانەی سولی گراندی لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی داخست، ئەوەش بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری وڕێنماییەکانی دیکەی کارکردن.