پێش چەژن مووچەی تۆێژێک دابەش دەکرێت

لڤین:

پەروەردەی هەولێر، سەرجەم بەڕێوبەرایەتیەکانی سنورەکەی ئاگادارکردووەتەوە، مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی مامۆستایانی وانەبێژ، هەروەها هاوکاری مامۆستایان و فەرمانبەرە سوورییەکان بۆ مانگی نیسان و ئایاری ئەمساڵ دابەش بکەن.

ئەمڕۆ ( شەممە، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ ) بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا، سەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکانی سنوورەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە،”مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی وانەبێژ و هاوکاری مامۆستایان و فەرمانبەرە سوورییەکان بۆ مانگی نیسان و ئایاری ئەمساڵ دابەش بکەن.”

بەڕێوبەرایەتیەکە لە راگەیەندراوەکەدا ئاگاداریی مامۆستایانی وانەبێژ دەکاتەوە کە مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ دابەشدەکرێت و دەتوانن وەریبگرن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button