سەبارەت بە داخستنی کتێبخانەی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدرێت

لڤین:

پاش ئەوەی چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەواڵی داخستنی یەکێک لە کۆنترین کتێبخانەکانی شاری سلێمانی ( کتێبخانەی سلێمانی ) بڵاو بوویەوە، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ( شەممە، ١٧ی تەمموزی ٢٠٢١ ) بنەماڵەی ( عومەری مەکتەبە ) خاوەنی کتێبخانەکە سەبارەت بە هۆکاری داخستنی ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و هۆکاری داخستنەکەیان ئاشکراکرد، لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە،” سەرەڕای ئەوەی کە پێمان باش نەبوو لەپێناوی ھێشتنەوەی ڕایەڵەی خزمایەتی ھەموو شتێک باس بکەین ، بەڵام لەلایەک لەسەر داوای ھەندێک لە سایتەکان و لە لایەکی تریشەوە بۆ رەتکردنەوەی ئەو تۆمەت و قسە ناڕەوایانەی بەرامبەرمان ئەکرێن ، ناچاربووین ڕاستیەکان وەک خۆی بەھەموو لایەک ڕابگەیەنین.”

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

ڕوونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی عومەری مەکتەبەوە..

چەند ڕۆژێکە داخستنی مەکتەبەی سلێمانی بۆتە باس و خواسی خەڵکی سلێمانی و زۆرێک لە سایتەکان ، ئێمە وەک بنەماڵەی عومەری مەکتەبە ، سەرەڕای ئەوەی کە پێمان باش نەبوو لەپێناوی ھێشتنەوەی ڕایەڵەی خزمایەتی ھەموو شتێک باس بکەین ، بەڵام لەلایەک لەسەر داوای ھەندێک لە سایتەکان و لە لایەکی تریشەوە بۆ رەتکردنەوەی ئەو تۆمەت و قسە ناڕەوایانەی بەرامبەرمان ئەکرێن ، ناچاربووین ڕاستیەکان وەک خۆی بەھەموو لایەک ڕابگەیەنین .

بەڕێزان ئێمە لەدوای مردنی باوکمانەوە ، لە خۆشەویستیمان بۆ باوکمان و ھەستکردن بە بەرپرسیارێتیمان لە ھێشتنەوەی ئەو چاوگی ڕووناکی و ڕۆشنبیریەی کە عومەری مەکتەبە بە ھیمەت و ھەوڵ و توانای تاکە کەسی خۆی بەدیھێنابوو ، بڕیارماندا کە ھەتا بتوانین ھەوڵی ھێشتنەوەی بدەین ، ھەربۆیە ڕەزامەندیمان لەسەر ئەوەدا کە ئەو ستافەی کە ماوەیەک لەبەردەستی باوکماندا بوون و کەسی نزیک و جێی متمانەی باوکمان و ئێمەش بوون لەسەر داوای خۆیان و بە وەعدی ئەوەی کە زۆر باش ئەتوانن کارەکە بەڕێوەبەرن، ئێمە مەکتەبە کە پڕ لە کتێب بوو لەگەڵ دوو مەخزەنی پڕ لە کتێب کە ھەمووی موڵکی شەخسی عومەری مەکتەبە بوون ، خستمانە بەردەستیان و وەک یەکێک لە خۆمان حسابمان بۆ کردن ، بێخەبەر لەوەی کە سەردەمی زێڕینی مەکتەبەی سلێمانی بە مردنی خاوەنەکەی تەواو بووە و بەداخەوە ئەوان خزمایەتی و متمانە و دڵسافی ئێمەیان خراپ بەکارھێنا و کەوتنە شێواندنی مەکتەبە و سەرەڕای زیانێکی زۆری مادی کە ئەو ھەموو کتێبە دیار نەما و تەنانەت بەقسەی خۆیان مەخزەنێک کتێبیان بردۆتە تانجەرۆ لەوێ سوتاندوویانە بێ ئەوەی ئێمە ئاگامان لێبێت ، کە ئەوە بۆ کەسێک سەروکاری لەگەڵ کتێبدا ھەبێت جێی تێڕامانە !! ماوەی دوو ساڵیش کرێی موڵک و باجی ساڵانەمان گرتە ئەستۆی خۆمان کە ئەبوو ئەوانە لە داھاتی مەکتەبە بدرانایە ، سەرەڕای ھەموو ئەمانە ئێمە شانمان دابوە بەری و ھەرچاومان لە ھێشتنەوەی ئەو یادگاریەی باوکمان بوو ، بەڵام کارەکە لێرەوە شێوەیەکی تری وەرگرت و ئەوەبوو کەوتنە پیلانگێڕی بۆ داگیرکردنی مەکتەبەکەو سڕینەوەی یەکجارەکی ناوی عومەری مەکتەبە و بنەماڵەکەی ، تا کار گەیشتە ئەوەی داوایان لە خاوەن موڵک کردبوو کەدوکانەکە بکات بە ناوی ئەوانەوە ! سەرەڕای ئەوانە ھەمووی ئێستا مەکتەبە بووە بە شوێنی یاری تاوڵە و سوعبەت و شەڕەجنێو کە بە دڵنیاییەوە زیانی گەورەی بە شکۆ و سومعەی مەکتەبەکە وەک بنکەیەکی ڕۆشنبیری گەیاندووە ، ئیتر لێرەوە نەئەکرا زیاتر قبوڵی بکەین ، بۆیە داوامان لێکردن کە مەکتەبەکەمان ڕادەست بکەنەوە ئەوەتا ئێستا دایانخستووە و کلیلیشیان ڕادەستی ئێمە نەکردووە ھەتا ئێمەش وەکو خاوەنی شەرعی مەکتەبەکە بڕیارێکی گونجاوی لێبدەین .

لە کۆتاییدا سوپاس و پێزانین بۆ ھەموو ئەوانەی لە دڵسۆزی و خەمخۆریەوە ئەڕواننە مەسەلەکە و بە ھیوای ئەوەی ئەم ڕوونکردنەوەیە وەڵامی ھەموو پرسیار و گومانەکان بێت .

 

بنەماڵەی عومەری مەکتەبە



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button