هۆشدارى دەدرێتە کەناڵەکانى ڕاگەیاندن

لڤین:

وەزارەتى رۆشنبیرى هەرێم، داوا لە کەناڵەکانى راگەیاندن کە پابەندى ئاکار و پیشەى راگەیاندن ببن و خۆیان بە دوربگرن لە زانیارى نادروست.

لە راگەیەناوێکدا کە ئەمڕۆ ( شەممە، ١٧ی تەمموزی ٢٠٢١ ) ئاراستەى سەرجەم کەناڵەکانى راگەیاندنى کردووە، وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوانى هەرێم رایگەیاندووە،” سە بارەت بەم بارودۆخە سیاسییەی لە عێراق و کوردستان دەگوزەرێت، داواتان لێ دەکەین خۆتان بە دووربگرن لە ھەواڵی ناڕاست و بە پەلەی نادروست، کە سەرچاوەکەی نادیار و شاراوە بێت.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” پێوستە ھەموو لایەک پابەندبن بە ئاکار و موڕاڵی پیشەییانەی کاری ڕاگەیاندن، چونکە داڕشتن و بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناڕاست خزمەت بە دۆزی گەلەکەمان ناکات و لە ئامانجی راستەقینە دوورمان دەخاتەوە.”

لە کۆتایشدا داوادەکات،” ھەموولایەک بەرپرسیارانە مامەلە لەگەڵ رووداو و پێشھاتەکان بکەن و ھەواڵی بێ بنەما و ناڕاست بلاونەکەنەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button