ڕۆژانی پشووی چەژن لە عێراق ڕاگەیەندرا

لڤین:

حکومەتى عێراق ڕۆژانى پشووى جەژنى قوربانى ڕاگەیاند و لە ( ١٨ )ـى تەموزەوە دەست پێدەکات و ڕۆژى ( ٢٤ )ـى هەمان مانگ کۆتایى دێت.

ئەمنیدارێتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق (پێنچ شەممە، ١٥ى تەموزى ٢٠٢١ ) بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژەکانى پشووى جەژنى قوربانى پیرۆز ڕۆژى ( یەکشەممە ١٨ی تەمموز ٢٠٢١ ) دەست پێ دەکات و ڕۆژى ( شەممە، ٢٤ی تەمموزی ٢٠٢١ ) کۆتایى دێت.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لەو ڕۆژانەدا دەوامى فەرمى لە سەرجەم دەزگا و بەڕێوەبەرایەتییەکانى حکومەت نابێت و ڕۆژى ( ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢١ ) دەوام دەست پێ دەکاتەوە.”

پێشتریش حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە رۆژانی ( ٢٠ ، ٢١ و ٢٢ )ـی تەمووز پشووی فەرمییە، لە پاڵ ئەوەشدا رۆژانی ( ١٨ و ١٩ )ـی تەمموزیش وەک پشووی فەرمی رادەگەیەنرێت، بەو پێیەی رۆژانی هەینی و شەممەش پشووی ئاسایین، بۆ ماوەی یەک هەفتە لە هەرێمی کوردستان دەبێتە پشوو.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button