لە کێڵگەیەکی پەلەوەریدا کەسێک دەکوژرێت

لڤین:

شەوی رابردوو چەند چەكدارێكی نەناسراو لە ناو كێڵگەیەكی پەلەوەر لە سەر ڕێگەی هەولێر – كەركوك کەسێک دەكوژن دووکەسی دیکش نریندار دەکەن.

بە گوێرەی زانیاریەکان درەنگانێكی شەوی رابردوو چەند چەكدارێكی نەناسراو چوونەتە سەر كێلگەیەكی بەخێوكردنی پەلەوەر لە گوندی قەرەبەگ نزیك ناحیەی پردێ.

ئەو چەکدارانە داوای پارەیان كردووە، بەڵام ئەو سێ كەسەی لە كێلگەكەدا بوون ئامادەنەبوون پارە بدەن.

دواتر ئەو چەكدارانە تەقەیان لێكردوون و لە ئەنجامیدا یەكێكیان دەكوژرێت و دوانەكەی دیكەش برینداردەبن و چەكدارەكانیش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵدێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button