نەخۆشخانەی وەفا لە هەڵەبجە هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

لڤین:

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی وەفا-ی تایبەت بە كۆرۆنا لە هەڵەبجە، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی كەبەهۆی ناجێگیری باری تەندروستیانەوە لەنەخۆشخانە داخڵ دەبن ڕوو لەهەڵكشانە، بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەكە توانای وەرگرتنی نەخۆشی دیكەی نییە.

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی وەفا-ی تایبەت بە كۆرۆنا لە هەڵەبجە، ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ١٥ی تەمموزی ٢٠٢١ )لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایكردوە،” لەئێستادا ڕۆژانە ژمارەی توشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی كەبەهۆی ناجێگیری باری تەندروستیانەوە لەنەخۆشخانەكەمان داخڵ دەبن لەپارێزگای هەڵەبجە ڕوو لەهەڵكشانە، بۆیە ئەگەر هاووڵاتیان پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی نەبن، بێ گومان ژمارەی توشبووان زۆر زیاتر دەبن.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەیش دراوە کە،” لەئێستادا تەواوی ئەو هاووڵاتیانەی لەنەخۆشخانەكەمان ماونەتەوە باری تەندروستیان ناجێگیرەو لەبەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەكەمان توانستی وەرگرتنی نەخۆشی دیكەمان نییە.”

داواش لە هاووڵاتییان دەكات پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن لەپێناو سەلامەتی خێزان و كەس و كارتان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button