تەندروستی هەولێر لەبارەی بەکارهێنانی بوتڵی ئۆكسجینەوە هۆشداریی بڵاوکردەوە

لڤین:

لەبارەی بەکارهێنان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بوتڵی ئۆكسجین، تەندروستیی هەولێر هۆشداری دەداتە كارمەندانی تەندروستی و هاوڵاتییان كە بە دەستی چەورەوە دەستكاری بوتڵی ئۆكسجین نەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند “بەشی ئەندازە لەگەڵ بەشی خزمەتگوزاریی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، سەردانی ئەو نەخۆشخانانەیان كردووە كە ئۆكسینجینی تێدا بەكاردەهێندرێت بۆ مەبەستی هەڵواسینی ڕێنمایی سەبارەت بە مامەڵەكردن یاخود دەستكاریكردنی بوتڵی ئۆكسجین كە دەبێت بەپێی ڕێنماییەكان بێت و نابێت بەدەستی چەور دەستكاری بكرێت، چونكە دەبێتە هۆی تەقینی ئۆكسجینەكە”.

تەندروستی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان و ستافی تەندروستیش دەكات پابەندی ڕێنماییەكان بن بۆ ئەوەی گیانی خۆیان و نەخۆشەكان نەكەوێتە مەترسییەوە.

ڕوونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، دوای ئەوە دێت کە شەوی دووشەممەی رابردوو بەهۆی تەقینی بوتڵی ئۆكسجینەوە ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیمام حسێن لە زیقار كەوتەوە و بە هۆیەوە زیاتر لە 60 هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button