پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ سبەی دەگاتە سلێمانی

لڤین:
سایلۆی سلێمانی بڵاویکردەوە سبەی پێنچ شەمە ڕێکەوتی چەکێکی دووملیار و نیوی وەک وەجبەیەکەمی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ئەمساڵ دەگاتە سلێمانی.
سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیایی گشتی بازرگانی / مەڵبەندی گشتی بەغداد پێی ڕاگەیاندین سبەی پێنچ شەمە ڕێکەوتی ١٥/ ٧/ ٢٠٢١ چەکێکی دووملیار و نیوی دەگاتە بەرێوەبەرایەتیەکەمان.
بەڕیوەبەرایەتیەکە ئەوەسی روونکردووەتەوە ئەو پارەیە وەک وەجبەیەکەمی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ وەرزی /٢٠٢١ دەگاتە هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیمان .