بۆ گفتوگۆی دیزاینی هێڵی شەمەندەفەرەکە وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم گەیشتە ئەڵمانیا

لڤین:

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دیزاینی هێڵی شەمەندەفەرەکە وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم لە ئەڵمانیایە و لەگەڵ کۆمپانیای (deutsche bahn)ی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ کاتژمێر (2) بەکاتی بەرلین، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای (deutsche bahn)ی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە دیزاینکردنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کودستان.

وەزارەتەکە ڕوونیشیکردەوەتەوە کە “لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەئەنجام گەیاندنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان، لە سەردانێکی فەرمیدا وەفدێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بە سەرۆکایەتی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن گەیشتنە وڵاتی ئەڵمانیا”.

پێشتر وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایگەیاندبوو، ئەو بەرنامەیەی دانراوە لە چوارچێوەی کاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ چوار ساڵی تەمەنی خۆی لە کابینەی نۆیەمداو بە پشتیوانی حکومەتی هەرێم، بەو ئاراستەیەیە کە پڕۆژەی هێڵی ئاسن بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە “لەوروەوە هەنگاوی گرنگ نراوە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button