دوو کەس بەبڕێک 25 هەزار دیناری ساختەوە دەستگیرکران

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، دەستگیر کردنی دوو کەسی بە ڕەگەز ئێرانی ڕاگەیاند کە پارەی ساختەیان لە بازاڕدا ساغکردوەتەوە و لە کاتی دەستگیر کردنیشیاندا، پۆلیس دەستی بەسەر نزیکەی ٥ ملیۆن دینار ٢٥ هەزار دیناری ساختدا گرتووە.

لەو بارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، لە ڕاگەیەنراویکدا ئاشکرایکرد، “دوای ئاگادار کردنەوەی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی سۆران لەلایەن چەند کاسبکارێکی ناوبازاڕ کەوا دراوی (٢٥٠٠٠)بیست و پێنج ھەزاری ساختەیان وەرگرتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخستن”.

پۆلیسی سۆران ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە “دوای بەدواداچوونی ورد لەلایەن نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی سۆران توانرا تۆمەتباری سەرەکی بدۆزرێتەوە و بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران دەستگیر بکرێت کەناوی (م،ا،ف) لەدایکبووی (١٩٩٥) بەرەگەز ئێرانیە و دانی نا بەتاوانەکەیداناوە و ھەرلەشوێنی حەوانەوەی دەستگیرا بەسەر بڕی (٤٩٠٠٠٠٠) چوار ملیۆن و نۆ سەد ھەزار دیناری ساختە لەجۆری بیست و پێنج ھەزاری”

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، ڕوونیشیکردوەتەوە کە “لەوتەکانی تۆمەتباری ناوبراودا دانی نا بەوەی کە کەسێکی تریشی لەگەڵ بووە و توانرا تۆمەتباری دوەمیش دەست گیربکرێت کە ناوی (ا،ص،م) لەدایکبووی (١٩٨٢) بەرەگەز ئێرانیە”.

لەئێستادا ھەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون بەپێی ماددە (٢٨١) لە یاسای سزدانی عێراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button