ئیلهام ئەحمەد: پێشمەرجمان نییە بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا

لڤین:

سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ئەوان پێشمەرجیان نییە بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق، بەڵکو پرۆژەیان هەیە کە وەک خاڵی چونە ژورەوە بۆ چارەسەر دەیبینن.

ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات بە رۆژنامەی ئوگاریت پۆستی راگەیاند هیوادارین سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا پلانێکی کرداری راستەقینەی هەبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی پەیوەندی خۆبەڕێوەبەری و حکومەتی ناوەندی لە دیمەشق.

ئەو وتیشی: پێشتریش لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ لە مۆسکۆ کۆبوینەوە جەختمان لەوە کردەوە کە خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێویستییەکی هەنوکەییە و لاڤرۆڤ باسی لە ئەزمونی خۆبەڕێوەبەری کرد و وتی پێویستە لەسەر ئاستی نیشتمانی، لە چوارچێوەی کۆدەنگی لە نێوان سوریەکاندا پەرەی پێ بدرێت و لە پێناو پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و سەروەری دەوڵەتەکە و سیستەمە ئیداریە گشتیەکەی.

ئیلهام وتیشی: پێشمەرجمان نییە، بەڵکو پرۆژەمان هەیە کە وەک خاڵی چونە ژورەوە بۆ چارەسەر دەیبینین و بەدوای قەناعەتپێکردنی لایەنەکانداین لەم پڕۆژەیەدا کە هەموو خەڵکی ناوچەکە لە پێکهاتەی نەتەوەیی و ئایینی یە جۆراوجۆرەکاندا بەشدارن لە دروستکردنیدا و قوربانی گەورەیان بۆ داوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button