لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

لڤین:

ڕووداوێکی هاتووچۆ، لە سنوری قەزای پێنجوێن ڕوویدا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا.

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای پێنجوێن – سەیدسادق، ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و ئۆتۆمبێلێکی بار هەڵگر کە شوتی بارکردبوو وەرگەڕا.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا جگە لە گیانلەدەستدانی کەسێک زیانی ماددیی زۆر لە ڕووداوەکە کەوتوەتەوە.

دوای ڕووداوەکە تیمە فریا گوزارییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button