داوای دەستلەکارکێشانەوە لە پارێزگاری زیقار دەکرێت

لڤین:

ساڵح محەمەد عێراقی کەسایەتی نزیک لە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەکەی پارێزگای زیقار داوای دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری زیقار و گەڕانەوەی ئارامی بۆ شارەکە دەکات.

ساڵح محەمەد عێراقی کەسایەتی نزیک لە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، رەوتەکەیان سەبارەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لەنەخۆشخانەی حسێن لە پارێزگای زیقار کەبەهۆیەوە 64 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش برینداربون، داوای دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری زیقار و گەڕانەوەی ئارامی بۆ شارەکە دەکەن.

ساڵح محەمەد عێراقی ئاماژەی بەوەشکردوە، وەک هەنگاوی یەکەم بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر روداوەکە نەخۆشخانەی حسێن، پێویستە دەستبەجێ پارێزگاری زیقار دەستلەکاربکێشێتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگاکەش دەستیلەکارکێشایەوە، باسی لەوەشکردوە، دواتریش پێویستە کار بۆ گەڕانەوەی شکۆی دەوڵەت و ئاسایشی ناسرییە بکرێت، هەروەها رێکاری سەلامەتی توند لەنەخۆشخانەکان لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق بگیرێنەبەر.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێش بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق لەدواین بڕیاریدا باسی لەوەکردوە، بەهۆی روداوی ئاگرکەوتنەوە لەنەخۆشخانەی حسێن لە پارێزگای زیقار فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەدام تەویل بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگاکە و 11 کەسی دیکە دەرکراوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button