ئێران و ئەمریکا لە بارەی  هاوڵاتیە دەستگیرکراوەکانیان لە گفتوگۆدان

لڤین:

ئێران و ئەمریکا لە گفتوگۆدان لە بارەی هاوڵاتیە دەستگیرکراوەکانیان لەلای یەکتری و هەردوو وەزارەتی دەوەی وڵاتەکانیش پشتراستی دەکەنەوە.

نێد پڕایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەشێوەی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێران بەمەبەستی ئازادکردنی هاوڵاتیانی ئەمریکی زیندانیکراو لەو وڵاتەدا لە گفتوگۆدایە.

بەرپرسە ئەمریکیەکە لە کۆنرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتیشی: پرسی زیندانیکراوانیش لای واشنتن بابەتێکی جیاوازە لە کۆبوونەوە و دانوستانەکانی تایبەت بە پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کە لەئێستادا لەڤییەننا بەڕێوەدەچن.

هاوکات سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا بەردەوامی پێدەدات سەبارەت بە دۆسیەی دەستگیرکراوانی ئێران لەو وڵاتانەدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button