یاد نەقشبەندی: حاڵەتمان هەیە کە گومانی جۆری گۆراوی کۆرۆنای دێلتای لێدەکەین

لڤین:
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستاندا حاڵەتیان هەیە کە گومان دەکەن جۆڕی گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەبێت و دەشڵێت، ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ شەپۆلی نوێی کۆرۆنا.
یاد نەقشبەندی، لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند “ئاماره‌کانی توشبووان بە کۆرۆنا ئه‌گه‌ر به‌مشێوازه بێت جارێکی تر نه‌خۆشخانه‌کان پڕده‌بنه‌وه، بیریشمان نه‌چێت کۆرۆنا کۆتایی نه‌هاتووه ته‌نها ئه‌وه بووه ئاماره‌کان له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌کی ئاسۆیی ڕۆیشتووه، وه هه‌ڵکشان نه‌بووه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له دوێنێ و چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو جارێکی تر ئاماره‌کان هه‌ڵکشانی بینیه‌وه.”
دەربارەی بوونی جۆرە گۆڕاوە نوێیەکەی کۆرۆنا (دێلتا) نەقشبەندی دەڵێت ” ئێمه لەهەرێمی کوردستان بەگشتی حاڵه‌تمان هه‌یه به‌گومانیین لێی که ئه‌و جۆره‌ی هه‌بێت به‌سوپاسه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش جۆری ئه‌و پشکنینه‌ی که پێویسته یان ئه‌و پشکنینه‌ی تایبه‌تمه‌نده به‌و جۆره ئاماده کراوه، وه زۆرجار حاڵه‌ته‌کان به‌گومانین چونکه ئێمه هه‌میشه وتومانه زۆرجار ئه‌م جۆرانه له‌کۆتایدا هه‌موویان ڤایڕۆ‌سی کۆرۆنان جۆره‌کان گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێن، به‌ڵام هه‌ندێکجار بۆ ده‌ستنیشان کردن به‌گومانین یان پێویسته چه‌ندجار پشکنیین بکرێته‌وه، به‌ڵام سێ شت گرنگه بۆ ئه‌م بابه‌ته یه‌که‌م جۆری چاره‌سه‌ره‌که که هه‌مان ئه‌و چاره‌سه‌ره‌یه که له ڕابردوو به‌کاردێت ، ڕێکاری خۆپارێزی هه‌مان شته، پێکوته‌ش هه‌ر هه‌مان ئه‌و پێکوته‌یه که به‌کاردێت و له‌جیهاندا هه‌موو ڕێککه‌وتوون له‌سه‌ری ڕێکخراوه ته‌ندروستیه جیهانیه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه گرنگه به‌لامانه‌وه ئه‌گه‌ر جۆری تریش بێت .”
ئەوەشی روونکردەوە “ده‌توانم بڵێم حاڵه‌ته‌کان زۆر نیین به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له هه‌رێمی کوردستاندان، حاڵه‌ته‌کان که‌من ئه‌گه‌ر ئێستاش حاڵه‌ت نه‌بێت له‌داهاتوودا حاڵه‌ت هه‌رده‌بێت واته ڤایڕۆ‌سی کۆرۆنا جارێکی تر هه‌ڵکشانی بینیووه مه‌رج نییه ئه‌م هه‌ڵکشانه هه‌مووی جۆره گۆڕاوه‌که‌ی دێلتاکه بێت، وه هه‌رجۆرێکی تر بێت ئه‌م ڤایڕۆ‌سه گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت، ئێمه له‌ڕابردوویشدا وتمان له‌مانگی یانزه‌ی ساڵی 2020 حاڵه‌تی گۆڕاوی پێشوتری کۆرۆنا بوونی هه‌بووه واته ڤایڕۆس ڕۆژانه یاخود مانگانه یاخود شه‌پۆل شه‌پۆل گۆڕانکاری به‌سه‌رخۆیدا دێنێت به‌ڵام ئایا هیچ گۆڕانکاریه‌ک له ڕێکاره‌کان کراوه؟ نەخێر ڕێکاره‌کان هه‌مان ئه‌و ڕێکارانه‌ن که له‌ڕابردوودا هه‌بووه”.
دەربارەی دۆخی نەخۆشخانەکانی سلێمانی لە ڕووی توانای وەرگرتنییان بۆ تووشبووانی کۆرۆنا؟ وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی وتی” دۆخه‌که هێوره، ئاماره‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ئاسۆیی ڕۆیشتووه، وه نه‌خۆشخانه‌کان ئه‌وه نییه قه‌ره‌باڵغه، حاڵه‌ت بوونی هه‌یه و ڕۆژانه حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان بوونی ده‌بێت، وه حاڵه‌تیشمان هه‌یه که باری ته‌ندروستی ناجێگیره به‌ڵام هێشتا ئێمه توانای وه‌رگرتنی زیاتری نه‌خۆشمان هه‌یه، ئاماده‌کاریش له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌که‌وه بوونی هه‌بووه و له‌ئێستاشدا هه‌ر بوونی هه‌یه هه‌میشه پێشبینیمان کردووه ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌کان زیاد بکاته‌وه چۆن ڕێی لێبگرین یان کاری له‌سه‌ر بکه‌ین”.