رێکخراوی جاسەنە: سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین کە کراوەتە سەر كەناڵی iPLUS

لڤین:

رێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیروڕاو میدیا ڕایدەگەیەنێت هێرشکردنەسەر کەناڵی iPLUS لە سلێمانی دەستدرێژیە بۆ سەر ئازادی رۆژنامەگەری.

لەسەر داخستنی كەناڵی  iPLUS لە سلێمانی رێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیروڕاو میدیا ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە،” ئەم ئێوارەیە ١٣ ی تەموز لە گەڕەکی کوردسات لە سلێمانی لەلایەن گرووپێکی چەکدارەوە ‌هێرشکرایە سەر کەناڵی I PLUS و سەرەتا رۆژنامەنووسەکانیان لە شوێنێکدا گرکردۆتەوەو دواتر ڕێگایان پێداون کەناڵەکە جێبهێڵن و برۆنە دەرەوەو، هێزەکەش لە ئۆفیسی کەناڵەکەدا ماونەتەوەو دەستیان بەسەردا گرتووە.”

 

دەقی ڕاگەیەندراوەكە

هێرشکردنەسەر کەناڵی iPLUS لە سلێمانی دەستدرێژیە بۆ سەر ئازادی رۆژنامەگەری ئەم ئێوارەیە ١٣ ی تەموز لە گەڕەکی کوردسات لە سلێمانی لەلایەن گرووپێکی چەکدارەوە ‌هێرشکرایە سەر کەناڵی I PLUS و سەرەتا رۆژنامەنووسەکانیان لە شوێنێکدا گرکردۆتەوەو دواتر ڕێگایان پێداون کەناڵەکە جێبهێڵن و برۆنە دەرەوەو، هێزەکەش لە ئۆفیسی کەناڵەکەدا ماونەتەوەو دەستیان بەسەردا گرتووە. ئێمە وەک ڕێکخراوی “جاسەنە” بۆ ئازادی بیروڕاو میدیا، سەرباری ئەوەی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین کە کراوەتە سەر کەناڵێک کە مۆڵەتی فەرمی هەیە، هاوکات یاسای رۆژنامەگەری ٣٥ ی ساڵی ٢٠٠٧یش ڕێگا بە داخستنی هیچ میدیایەک نادات، ئەم هەنگاوەش سەرپێچی کردنی ئەو یاسایەیە، هەربۆیە داوا لەلایەنە ناکۆکەکانی سلێمانی دەکەین کە ئاستی ناکۆکییە سیاسییەکانیان هەرچییەک بێت، نابێت ببێتە مایەی ئازاردانی رۆژنامەنووسان و دەستگرتن بەسەر کەناڵ و داخستنی میدیاکاندا.

رێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیروڕاو میدیا ١٣-٧-٢٠٢١

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button