دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس لەسەر دەستگرتن بەسەر کەناڵەکەیاندا ڕونکردنەوەیەکیان بڵاو کردەوە

لڤین:

پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ١٣ی تەمموزی ٢٠٢١ ) هێزێکی چەکدار هێرش دەکەنە سەر کەناڵەکەیان، دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس لەسەر دەستگرتن بەسەر کەناڵەکەیاندا ڕونکردنەوەیەکیان بڵاو کردەوە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”ئيوارەی ئەمڕۆ سێشەممە هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، بۆماوەی سەعاتێك ئەو رۆژنامەڤان و كارمەندانەی لەئەركدابون راگیران و دەستبەسەركران.”

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

ئيوارەی ئەمڕۆ سێشەممە هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، بۆماوەی سەعاتێك ئەو رۆژنامەڤان و كارمەندانەی لەئەركدابون راگیران و دەستبەسەركران

لەهەمانكات هەندێ كەلوپەلیان بردە دەرەوەی دامەزراوەكە و بەشێكی كەولوپەل و دەرگەكەنیان شكاندن، جگەلەوەی بەشێكی كامێرای چاودێرییان لێكردەوە، كارەبای باڵەخانەیان كوژاندەوە.

پاشان، بەڕێوبەر و كارمەندانی دامەزراوەكەیان ئازادكردن و هێزەكان لە باڵەخانەی دامەزراوەكە جێگیركران.

هێزەكان بە دەمامك و پۆشاكی سەربازیی و چەكەوە هاتبون، نزیكەی ٥٠ چەكدار دەبون.

ئێمە لە دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، سەركۆنەی ئەو جۆرە رەفتارەی ئەو گروپەدەكەین كە بە پۆشاكی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو كردوەیان بەرامبەر دامەزراوەیەكی میدیایی ئەنجامداوە و ترس و تۆقاندنیان لەنێو دامەزراوەكە بڵاوكردەوە.

دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، داوا لە رێكخراو ی مافی مرۆڤ و پاراستنی ئازادیی رۆژنامەڤانی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی دەكات ئیدانەی ئەوكارە نا مەدەنیانە بكەن، هەروەها داوا لە نوێنەرانی نێودەوڵەتیی و كونسڵی وڵاتان دەكەین لەئاستی ئەم پێشێلكارییە بێدەنگ نەبن و داوای رونكردنەوە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن.

دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، سەلامەتی گیانی رۆژنامەڤان و كارمەندانی دەخاتە لایەنە فەرمیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس

١٣ی٧ی٢٠٢١

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button