به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان ١٥ شوێن داخران

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتیی پشکنین و دڵنیاییی جۆری لەوەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی پابەندنەبون بەیاسا و رێنماییەکان ١٥ جێگای فرۆشتنی دەرمان و کەلوپەلی تەندروستی لەهەولێر داخست .

ئەمڕۆ ( سێشەممە، ١٣ی تەمموزی ٢٠٢١ ) لەراگەیەنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی پشکنین و دڵنیاییی جۆری لەوەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە،” لە بەردەوامی کار و چالاکییەکانی تیمەکانی پشکنینی بەڕێوەبەرایەتیی پشکنین و دڵنیاییی جۆریی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ( ١٥ ) شوێن لە هەولێر کە بریتی بون لە کۆمپانیای دەرمان و کۆگای دەرمان و دەرمانخانە و نۆرینگە و تاقیگەی پزیشکی داخران.”

هەروەها لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” ئەو شوێنانە لەبەر پابەندنەبوون بە یاسا و ڕێنمایییەکانی وەزارەتی تەندروستی بەسزای داخستن و پێبژاردن، سزادران.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button