مامە حەمەكانی كابینەی نۆ تۆزێ خاو ببنەوە ئەخنکێن!

لڤین:سەرکەوت شەمسەدین، غالب محمد عەلی

هێنده بە گەرمو گوڕی و بە تەئکیدەوە باسی سەر کەوتن و پێش کەوتنی کابینەی نۆ دەکەن ئەڵێیت خەڵک لەم وڵاتە ناژی تۆزێ شەرم بکەن مناڵەکانتان درۆکانتان دەبینێت.

بنەماڵەی بەرزانی سەر مەشقی وێرانکردنی داهاتی سەر ئەرز و ژێر ئەرزی ئەم وڵاتەن و شیانکردوەتەوە لەپێناو خۆشبەختی مناڵەکانیان، بەڵام ئێوەش ماستاوچیەكانی و مامە حەمەكانی یەكێتی گۆڕان و حزبەکانی تر، کە بەشدارن لە حكومەت بەرپرسن، ئەزانن لەچی لە قەچاخچێتی و دزی و مافیای لە هەرێمی كوردستان دەكرێت.

هەر دینارێک لە موچەی فەرمانبەران دەبڕێت ئێوەش بەرپرسن، هەر كات بێ ئاو و كارەبا بووین ئێوەش بەرپرسن ، هەر كات خۆشەویستەكانمان لە ڕێگەی “مەرگ” كەلار سلێمانی شەهید دەبن ئێوەش بەرپرسن، شاری دەربەندیخان بەنداوی هەیە، بەڵام ئاوی خواردنی نیە ئێوەش بەرپرسن، شاری چەمچەماڵ خاوەنی غاز و نەوتە بەڵام ئاو كارەبا و خزمەت گوزاری نیە ئێوەش بەرپرسن، سلێمانی و دهۆک و هەولێر پربوون لە خۆراکی بەسەرچوو و مافیا بازاری کۆنترۆڵکردووە ئێوەش بەرپرسن.

هەر ڕوداوێک بەسەر خەڵکی هەرێمدابێت ئێوەش بەرپرس چونكە ئێوە بۆ سەلامێكی مەسرور بەرزانی هەموو مقدەساتی خۆتان دەفرۆشن. ئێوە لە تاقمی مەسرور گەرمترن بۆ پیرۆزبایی لە مەسرور.

ئاخر كابینەیەك حەوت موچەی فەرمانبەرانی خواردبێت و موچە چل ڕۆژ جارێك بدرێت بە لێبرینی ٢١%، نرخی بەنزین کرابێت بە دووقات، قاچاخچێتی لە مەرز بکرێت بە نوسینگە، باج و گومرک ببێت بە چەنقات و ئەرز لە ناو شارەكان نەماوە بۆ فڕۆشتن و ئەمنیەتی پایتەختەكەی بەدەستی ساروخ هەراسان بێت، ئەوە هەر باسی ئازادی ناكام خەڵك زیندانی دەكریت لە بەر ئەوەی بە بەردەم قونسڵخانەكان دەڕۆن یان پۆستێک دەکەن یان کاریان بۆفڵان حزب و فیسار حزب کردوە، باشی لەکوێدایە؟ سەرکەوتنی لەکوێدایە ئەم کابینە؟

مامەحەمەکان ئەم هەمو دەم گەرمیەتان بۆسڵاوێک و بەردەوامیدانە بە ڕاو ڕوت، گەروانیە پێمان ناڵێن ئەی چۆن وا وەسفی كابینەی نۆ دەكەن کەشکستی هێناوە؟ ئایا هەرەشەتان لێکراوە ئاوا ببنە محمد سعید صەحاف بۆ یان خۆتان هەر ئەمە ناوەرکتانە؟

لەوەناترسن مناڵ و ژنەکانتان بڵێن ئەرێ ئەو هەموو درۆ چیە دەیکەن؟ بەراست چۆن وەڵامی ئەو هەموو ناداد گەرییە ئەدەنەوە؟ هەرکێ قسەکانتان گوێ لێبێت وا هەست دەكات كابینەكە لە سویدە، نەک کابینەیەکی شکستخواردوی مەسروری کوری مەسعود.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button