بە ڤیدیۆ… تۆمەتبارێك دەستگیركرا کە جامی ئۆتۆمبێلی شکاندووە و دزی کردووە

لڤین:
پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەچەند شوێنێكی شاری سلێمانی جامی چەند ئۆتۆمبێلی شاكاندووە و دزی لێكردوون .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە “دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆماركرد كە جامی ئۆتۆمبیلەكانیان شكاوە و دزییان لێكراوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم نوسینگەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ئاگاداركردەوە كە بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەیە بكەن و تۆمەتبار بدۆزنەوە”.
لەڕآگەیەندراوەکەدا هاتووشە کە دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر و هەڵگرتنەوەی كامێراكانی چاودێری و لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە و لە لایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی دەستگیربكرێت كە تۆمەتبار لە چەند شوێنێكی جیاواز و لەشاری سلێمانی جامی چەند ئۆتۆمبیلێكی شاكاندووە و دزی لێكردوون .
لە ئێستادا تۆمەتبار (پ ، و ، أ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .