بە گولـلەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک کوژرا

لڤین:
هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە سنورییەکانی پارێزگای ئورمیە، تەقەیان لە گروپێک لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا.
کۆڵبەرنیوز، بڵاویکردەوە، دوێنێ ئێوارە لە ناوچە سنورییەکانی شاری سەردەشتی سەر بە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەیان لە گروپێک لە کۆڵبەران کردووە.
کۆڵبەرنیوز، ڕونیشیکردوەتەوە ڕوداوەکە لە خاڵی سنوری ‘نۆکان لە نزیک ‘قاسم ڕەشی سەردەشت ڕویداوە و لە ئەنجامی تەقەکانیشدا، کۆڵبەرێک بەناوی خالید ئەحمەدپور، خەڵکی گوندی وەردێ کوژراوە.