بەشیر حەداد: ھەرێم و بەغدا ھێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن

بەشیر حەداد، ڕایگەیاند، ھەرێم و بەغدا ھێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن بۆیە دەنگدان لەسەر بودجەی گشتی عێراق بۆ ھەفتەی داھاتوو دواخراوە.

بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، “بڕیار بوو ئەم ھەفتەیە دەنگ لەسەر بودجە بدەین، بەڵام بەھۆی ھەندێک وردەکاریی لیژنەی دارایی و بە تایبەت رێکنەکەوتنی ھەرێم و بەغدا و وردەکارییەکان و دانانی میکانیزمێک، دەنگدان لەسەر پرۆژەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە، چونکە ھەرێم و بەغدا بەردەوامن لە گفتوگۆکان.”

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی قسەیکردووە ئەوەشی وتووە کە دووپێشنیار هەیە کە هەرێم دەیەوێت لەسەری ڕێکبکەوێت و لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، “دەمانەوێت پشکی ھەرێمی کوردستان بە جۆرێک جێگیر بکرێت، کە بەپێی دەستور بێت، ئەگەر نا ئێمە رازی نابین و پێشنیازەکانیش ئەوەن کە لەسەر یەکێک دەگەنە رێککەوتن، ئەوانیش بریتین لەوەی کە ھەرێمی کوردستان ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت پێشکەش بکات یاخود پارەکەی بداتە بە بەغدا” هەروەها “بژاردەیەکی دیکەش ئەوەیە کە ٤٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت رادەست بکرێت، بۆیە گفتوگۆ بەردەوامە و باس لە وردەکارییەکان دەکرێت، ھەڵوێستی ھەرێمیش ئەوەیە، کە ھەر بژاردەیەک دەستوری نەبێت، پێی رازی نابین و دەمانەوێت مافی ھەرێم وەکو پارێزگاکانی دیکە پارێزراو بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button