پاکتاوکردنى سولفه و پێشینە لەسەر پاشەکەوتی مووچە ڕەتدەکرێتەوە

لڤین:
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە بڕیارێك پاكتاوكردنی هەموو پێشینە و سولفەیەك لەسەر پاشەكەوتی موچە ڕەتدەكاتەوە تا ئەو كاتەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری نوێی لەسەر دەردەكات.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە پێی نووسراوێک کە ئیمزای ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە و ڕۆژی ( ٣٠ی حوزەیران ) ئاماژە بەوەکراوە،” نابێ هیچ سولفه و پێشینەیەک لەسەر پاشەکەوتی مووچە پاکتاو بکرێ”.
له بەشێکی تری نوسراوەکەدا هاتووە،” ئاگادارتان دەکەینەوە بەهیچ شێوەیەک ناکرێت لەسەر مووچەی فەرمانبەران هیچ جۆرە زیادە خەرجکردن و پێشینەیەک پاکتاو بکرێت، تاوەکوو ئەنجوومەنی وەزیران بەپێی یاسای چاکسازی بڕیاری لێ دەدات”.
هەروەها بە پێی نووسراوەکە،” نابێت قەرزێک یان سولفەیەک کە لەسەر فەرمانبەرە بخرێتەبەر پاشەکەوتی مووچە و ئەو بایەتەی بەستوەتەوە بە یاساییچاكسازی و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە.”
جیگەی ئاماژە پێدانە پێشتر ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکیان بە ئەنجوومەنی وەزیران دابوو تاوەکوو قەرزاکانی ئاو و کارەبا و رسوماتەکانی ئەو بواره لەسەر پاشەکاوتی مووچە بدرێتەوە.
لە دانیشتنی ( ٢٨ی حوزەیران ) لە پەرلەمانی كوردستاندا كە بەشێك لە وەزیر و بەرپرسانی باڵای حكومەتی هەرێم ئامادەی بوون، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆی گشتیی قەرزەكانی سەر حكومەتی هەرێم گەیشتووەتە ٣٧ ترلیۆن و ٣٩٤ ملیارد دینار.
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشكرد، ١٢ملیارد دۆلاری ئەو قەرزە، پارەی پاشەكەوتی مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21