تێوەگلاندن و ناوھێنانی کەسانی تر لەم دۆخەی یەکێتیدا!!!!

لڤین:دابان محمد پەرلەمانتاری گۆڕان

خەنجەری ژەھراوی کەسانی وەک مەلابەختیار، کاریگەری بەسەر جەستەی ھەرێمی کوردستانەوە لە ئان و ساتدا دەرناکەوێت، لە ئاڵای شۆڕشەوە، بۆ ساڵی ٢٠١٣، لە ٢٠١٧ و ڕیفراندۆم، بۆ ئێستا، ئەوەی ئێستاش ڕودەدات لە داھاتودا کاریگەری دەردەکەوێت.

ئەوەندە بەسە ئێستا و واقیعی ھەرێمی کوردستان ھەڵسەنگێنیت و تێبگەیت ئەمەی بەسەر خەڵکدا ھاتوە و دێت، بەرھەمی کار و کردەوەوەکانی کەسانی وەک مەلابەختیار و ھاوڕێکانێتی.

کاک نەوشیروان، گەوھەرێکی درەوشاوەی دنیای سیاسی کوردە، خاوەنی چەندین داھێنان و گۆڕانکارییە لە کلتوری سیاسیدا، کە نەوەی کۆن پێی ئاشنابون و نەوەی تازەش بەشێکیان بە چاوی خۆیان بینی یان تێیدا ژیان.

تێوەگلاندن و ناوھێنانی کەسانی تر لەم دۆخەی ئێستای یەکێتیدا، جگە لەوەی گومانەکان لەسەر ئەو دەکەنە واقیع، ئەو مەرامەش ناپێکێت، کە بیانەوێت سەنگەرێکی تر بۆ شەڕکردن و بەلادارێبردنی چاوی خەلک بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button