بۆچى سه‌ركرده كۆنه‌كان له پشتیوانی بافڵ تاڵه‌بانی سارد بوونه‌وه؟

وەرگیراوە لە ماڵپەڕی پۆلەتیک
ئه‌مڕۆ خودی بافڵ تاڵه‌بانی زاراوه‌ی هاوسه‌رۆكی لابرد و خۆی وه‌ك سه‌رۆك ناساند، دواتریش میدیاكانی (KURDsat ، GK، PUK media)، هه‌مان زاراوه‌یان بۆى به‌كارهێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و مه‌كته‌ب سیاسیه كۆنه‌كانی توڕه كردووه كه پشتیوانێكی به‌هێزبوون بۆ (كوده‌تاكه‌ی 8ی ته‌موز).
به‌پێی زانیارییه‌كان، وتویانه، هێشتا هیچ دیار نییه و هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كيش یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام بافڵ تاڵه‌بانی بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هیچ كه‌س و سه‌ركردایه‌تی خۆی وه‌ك سه‌رۆك ڕاگه‌یاندووه ئه‌وه‌ش به مانای ئه‌وه دێت هه‌ر له ئێستاوه ئامانجی ئه‌وه‌یه تاكڕه‌وانه بڕیار بدات و یه‌كێتی كۆنترۆڵ بكات.
ئێستا ماڵی كۆسره‌ت و مه‌كته‌ب سیاسییه كۆنه‌كان مه‌ترسی جدی ئه‌وه‌یان هه‌یه، كه بافڵ تاڵه‌بانی به هه‌مان سیاسه‌تی كوده‌تا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش بكات له داهاتوودا، بۆیه ئه‌و گه‌رموگوڕییه‌ی چه‌ند ڕۆژی پێشوویان نییه بۆ پشتیوانیكردنى و له ئێستا به جۆرێك هاتوونه‌ته دواوه.
واته بۆیان ده‌ركه‌وتووه به‌بێ لێكدانه‌وه و دیقه‌ت خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و لایه ساغ كرده‌وه، هه‌ستیان به‌وه‌ش كردووه له‌و كێكه‌ی له 8ی ته‌موزه‌وه خراوه‌ته فڕن، ئه‌گه‌ر نه‌سوتێ و ئاماده بێت ئه‌وا ئه‌وان هیچ به‌شێكیان نابێت و ده‌ستبه‌تاڵ ده‌رده‌چن.
ته‌نانه‌ت هه‌ستیان به‌وه كردووه له حاڵه‌تی سوڵح و ڕێكه‌وتن له نێوان بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی، دوور نییه له‌سه‌ر حسابی پشكه‌كانی ئه‌وان بێت و قوربانیی و زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌م بن، چونكه ئه‌وان ئامۆزای یه‌كترن و ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتنه‌وه‌یان چاوه‌ڕوانكراوه. له ئه‌گه‌ری دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی یه‌كێتیش لاوازترین حه‌ڵقه‌ی بۆسته‌كان كه هاوسه‌رۆكان بتوانن ده‌ستی بۆ ببه‌ن، ئه‌و پۆسته حزبی و سه‌ربازیانه ئێستا به ده‌ست مه‌كته‌ب سیاسییه كۆنه‌كانه‌وه‌يه.
ئێستا بۆچوونی به‌هێز له ناویاندا ئه‌وه‌یه، كه ده‌بوو له‌م ململانێیه‌دا له دووره‌وه ته‌ماشا بكه‌ن و خۆیان ته‌ره‌فگیر نه‌كه‌ن، به‌ڵكو له نێوان هه‌ردوو هاوسه‌رۆكان یاریان بكردایه ئه‌وكات ده‌یانتوانی ده‌سكه‌وتی زیاتریان هه‌بێت و له ئاینده‌ی یه‌كێتی زیاتر جێی خۆیان بگرن، به‌ڵام به پشتیوانیكردنیان له به‌ره‌یه‌ك ئاینده‌ی خۆیان خسته مه‌ترسییه‌وه و به‌بێ هیچ ده‌سكه‌وتێك دوژمنایه‌تی خۆیان بۆ لایه‌ك ڕاگه‌یاند.