لە هێرشەكەی داعشدا پۆلیسێک كوژرا

لڤین:
لە هێرشەکەی درەنگانێکی شەوی ڕابردووی چەکدارانی داعش بۆ سەر خاڵێکی لیوای (18)ی فرقەی (5)ی پۆلیسی فیدراڵی لە سنوری پارێزگای کەرکوک پۆلیسێک کوژرا.
لەوبارەیەوەمیدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە هێرشەکە کاتژمێر 1ی شەوی ڕابردوو ئەنجامدراوە و ژمارەیەک لە چەکدارانی داعش لە سنووری شارەدێی رەشادی سەر بە حەویجە، هێرشیان كردووەتە سەر لیوای (18)ی فرقەی (5)ی پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیسیش ڕووبەڕووی هێرشەکە بوونەتەوە بەڵام لەئەنجامدا پۆلیسێک کوژراوە.