پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی تاسلوجه – سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه جێبەجێ دەکرێت

لڤین:
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان، به گوژمه‌ی شه‌ش ملیۆن و نیو ملیۆن دۆلار پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی تاسلوجه – سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێده‌كرێت .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ ( شەممە، ١٠ی تەمموزی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند،” بۆ بەسەرکردنەوەی پرۆژەکان و بەدواداچوونی قۆناغەکانی جێبەجێکردنیان، شاندێك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاری ئەحمەد قادر لەگەڵ ئیسماعیل سەرپەرشتیاری قەرزی ژاپۆنی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ،پرۆژەکانی سلێمانی و هەڵەبجەی بەسەر کرایه‌وه و لە کۆبوونەوەیەکیشدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئاوی سلێمانی و هەڵەبجە و کۆمپانیای ڕاوێژکاری جێبەجێکار(خطیب العلمی)و نوێنەری ( UNDP ) لەبەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی،جەخت لە تەواوکردنی پرۆژەکان کرایەوە بەر لە وەرزی باران.”
هەروەها ئەندازیار ئاری ئەحمەد قادر بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند،” کۆبوونەوەکە بۆ بەدواداچوونی پرۆژەی ڕاکێشانی هێلی سەرەکی لە تاسڵوجە بۆ سلێمانی بەبۆری تیرەی ( ٦٠٠ ) ملیم،هەروەها دروستکردنی ئاوەڕۆ و دانانی تۆڕی ئاو لەچەند گەڕەکێکی شاری هەڵەبجە ڕێکخرا،دەمانەوێ بەر لە وەرزی باران ئەو پرۆژانە تەواو بکرێن.”
جێگەی ئاماژە پێدانە، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ ئاماژەی به‌وه‌ش كرد،” تا ئێستا نزیکەی ( ١٢٠٠ ) مەتر کاری هەڵکۆڵین لە پرۆژەی ئاوی تاسڵوجە-سلێمانی کراوە و ( ٥٠٪ )ـی کەرەستە و پێویستی پرۆژەکانی گەیشتوون لەگەڵ ئەوەی هێنانی کەرەستەکان بەردەوام دەبن تا کۆتایی هاتنی پرۆژەکان،ئومێدیش دەکەین ئەو پرۆژانە ببنە پاڵپشتیەکی باش بۆ شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە.”
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21