بۆ چارەسەری بێ ئاوی لە هەولێر ١٠ بیر نۆژەن دەكرێتەوەو ٣ بیریش لێدەدرێت

لڤین:

پارێزگای هەولێر، بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کەم ئاوی له‌ناحیەی قوشته‌په‌ی نزیك هەولێر ( ١٠ ) بیر نۆژەن دەکرێنەوە و ( ٣ ) بیرىش لێدەدرێت.

ئەمڕۆ ( شەممە، ١٠ی تەمموزی ٢٠٢١ )لە ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر، ئاماژە بەوە دراوە کە،” له‌چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانى كه‌م ئاوى له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا ده‌ستكرا به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و لێدانى چه‌ندین بیری ئاو له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌نێویشياندا نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ( ١٠ ) بیر و لێدانى ( ٣ ) بیرى نێو له‌ قوشته‌په‌ كاری بۆ دەكرێت.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” كە بەپێی ئەو بە دواداچوونانەی كراوه‌ بۆ کێشەی کەمی ئاوی له‌ قوشته‌په‌ لەو چەند ڕۆژە كێشه‌ى كه‌م ئاوى به‌ كۆتا دێت.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button