خشتەی کۆتایی دابەشکردنی مووچەی مانگی ڕابردوو ڕاگەیەندرا

لڤین:

وەزارەتی دارای، لەم هەفتەیەدا کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ڕابردووی مووچەخۆرانی هەرێم بە لێبڕینی ٢١٪ دێت.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی هەرێم، کە ئەمڕۆ ( شەممە، ١٠ی تەمموزی ٢٠٢١ ) بڵاویکردووەتەوە، ( یەکشەممە ١١ى تەمموزی ٢٠٢١ ) مووچەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە میکانیزمی لێبڕینی ٢١٪؜ دابەشدەکرێت.”

هەروەها هاتووە،” ( دووشەممە ١٢ی تەمموزی ٢٠٢١ ) مووچەی وەزارەتەکانی رۆشنبیری و لاوان، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.”

لە کۆتایشدا هاتووە،” (سێشەممە ١٣ی تەمموزی ٢٠٢١ ) مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت و بەمەش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی رابردوو دێت.”

جێگەی ئاماژە پێدانە ماوەی چەند ساڵێکە مووچەخۆرانی هەرێم بەشێک لە مووچەکانیان بەناوی ( پاشەکەوت یان لێبڕین ) دەبڕڕێت، لە ئێستایشدا لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم هەرچەندە بڕیاربوو ئەو کێشە چارەسەر بکرێت و مووچە لەکاتی خۆیدا بدرێت، بەڵام نە کێشەی لێبڕین چارەسەر کرا، نە دابەشکردنی مووچە مانگانە و لە کاتی خۆیدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button