هەشت ساڵە کەسێک بەبێ حوکمی دادگا لە هەولێر دەستگیرکراوە

لڤین:
هاوسەری زیندانیەک داوا دەکات چارە نوسی هاوسەرەکەی یەکلایی بکرێتەوە کە هەشت ساڵە لە هەولێر بە فەرمانی مەسرور بارزانی براوە و زیندانیکراوە بێ دادگایی کردن.
دیانا حسێن حه‌مادى هاوسەری زیندانیەک بەناوی هونه‌ر ڕه‌شید كوڕى ئاغاى ئه‌سعه‌د شێتنه لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” هاوسه‌ره‌كه‌م ماوه‌ى هه‌شت ساڵه گیراوه، ساڵى 2018 هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ڕوبه‌ڕوى كرابۆوه‌و پێى سزادرا هه‌موى ته‌واو كرد‌و ته‌نها ماوه‌ى 40 ڕۆژ له‌ماڵه‌وه بوو، دواتر ئاسایشى هه‌ولێر هاتن‌و وتیان براگه‌وره ئیشى به‌تۆ هه‌یه بردیان‌و تائێستاش له‌زیندانه”.
ناوبراو باسی لەوەشکرد ئەگەر له‌مه‌سعود بارزانى‌و نێچیرڤان بارزانى‌و مه‌سرور کێشەکەی بۆ چارە نەکەن ئەوا خۆی و منداڵەکانی و هاوسەرەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆیان دێنن.