وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک چوار برینداری لێدەکەوێتەوە

لڤین:
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لەسەر ڕێگای کەلار مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان چوار کەس برینداربوو.
بەڕیوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەسەر ڕێگای کەلار مەرزی نێو دەوڵەتی پەروێزخان بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (هۆندا، تریکان) چوار کەس برینداربوو.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئۆتۆمبێلەکە بە ئاراستەی مەرزی نێو دەوڵەتی پەروێزخان ڕۆشتوە، بریندارەکان فەرمانبەری بانک بون بەمەبەستی دەوام کردن ڕۆشتون لە بان ڕاستای وەرگەڕاون.
دوای گەیاندنی بریندارەکان بەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ڕەوانەی نەحۆشخانەی سلێمانی کرا.
لە ئێستاشدا تیمی هاتوچۆی گەرمیان لێکۆڵنەوەیان لەڕووداوەکە دەستپێکردوە.