کەشناسی هەرێم وادەی باران بارینی ڕاگەیاند

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند،لە دوای نیوەڕۆ وە ئەگەری تاوە باران و بروسکەلە هەرێمی کوردستان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە، بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 32 پلەی سەدی و لە سلێمانی  پلەی سەدی 33 و لە دهۆک 30 پلەی سەدی و لەکەرکوک 34 پلەی سەدی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەی یەکشەممەش ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە، بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەکان،نزمترین پلەی گەرما لە هەولێر 20 پلەی سەدی و لە سلێمانی  20 پلەی سەدی و لە دهۆک 18 پلەی سەدی و لەکەرکوک 21 پلەی سەدی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button