سبەینێ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تاران دەستپێدەکاتەوە

لڤین:
دوای ماوەیەکی زۆر لە راگیرانی سبەینێ یەکشەممە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تاران دەست پێدەکاتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە فرۆکەخانەی سلێمانی بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند: دوای ماوەیەیکی زۆر لە راگرتنی گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و ئێران بڕیارە سبەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەشت بۆ تاران ئەنجام بدرێت و بە پێچەوانەشەوە لە تارانەوە بۆ سلێمانی گەشت ئەنجام بدرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە بە بڕیاری حکومەتی ئێران هاتووچۆی نێوان هەریمی کوردستان و ئەو وڵاتە سنوردارکرابوو، وە گەشتی فڕۆکەش راگیرابوو.