جڤاتی گشتی گۆڕان بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتی کۆبوەوە

لڤین:
بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان چەند راسپاردەیەکی ئاراستەی جڤاتی نیشتیمانی کرد.
ئەمڕۆ جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوەوە و چەند راسپاردەیەکی لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانی لە نێوان یەکێتی و گۆڕان ئاڕاستەی جڤانی نیشتیمانی کرد.
به‌سه‌رپه‌رشتی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ـ ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مڕۆ شه‌ممه به ئاماده‌بونی، ژمارەیەک لە ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن، جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوه‌وه، تایبه‌ت به دانانی كاندیده‌كانی بزوتنه‌وه‌كه و هاوپه‌یمانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی، ڕاسپارده‌یه‌كی چه‌ند خاڵی ئاڕاسته‌ی جڤاتی نیشتیمانی كرد.
پێشڕه‌و ڕه‌ئوف، سكرتێری جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌میدیای بزوتنەوەکەی راگەیاند “بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كارنامه‌ی كاندیده‌كانمان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت خزمه‌تی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌وله‌ویه‌تبێت و ببینه به‌شێك له چاره‌سه‌ری گرفت و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌ندامانی جڤات له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بۆچونی خۆیان خستوه‌ته‌ڕو، بۆچونه‌كانیانیان به‌ڕاسپارده ئاڕاسته‌ی جڤاتی نیشتیمانی كردوه و گفتۆگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت