قایمقامیەتی سلێمانی لە بارەی ئاوی لە دەبەنراوەوە هۆشداری دەدات

لڤین:
قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند هه‌رکەس و شوێنێك ئاوی له‌ده‌به‌نراو له پله‌ی گه‌رمی به‌رزی خۆر عه‌مبار بکات روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمی و هاتنی وه‌زری هاوین، ئاگاداری سه‌رجه‌م كارگه‌كانی ئاو، ماركێت و دوكانه‌كان ده‌كه‌ین ئاوی له‌ده‌به‌نراو لە هه‌ر شوێنێك کە پله‌ی گه‌رمی به‌رز و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكات ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان وتیشی: به‌پێی رێنماییه‌كان نابێت ئاوی له‌ده‌به‌نراو له شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه، چونكه به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه ئاوی ناو ده‌به پلاستیكه‌كان ده‌بێته هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: قایمقامیه‌تی سلێمانی نوسراوی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی كردووه له‌كاتی به‌دیكردنی گواستنه‌وه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌به‌ر تیشكی خۆر و دانه‌پۆشراوی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و سزای شۆفێره‌كه بدرێت.
داواشی کردووە، له‌كاتی هه‌بوون و به‌دیكردنی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر، له‌رێی ژماره (07708677777) یان لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی (قایمقامیه‌تی سلێمانی) له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاردار بكه‌نه‌وه بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران.