سەرۆکی حزبێکی عێراقی بە هۆی گەندەڵەیەوە دەستگیرکرا

لڤین:

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هێزێکی ئەمنی سەرۆکی پارتی حەلی عێراقی لەگەڵ ئامۆزایەکی دەستگیرکردووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند “هێزێکی ئەمنی لەسەر فەرمانێکی دادوەری جەمال کەربولی سەرۆکی پارتی حەلی  لەگەڵ لوئەی کەربولی ئامۆزای لە ناوچەی مەنسەور، دەستگیر کردووە”.

سەرچاوە ئەمنیەکە وتیشی هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ ئازادکردنی کەربۆلی و ئامۆزاکەی، بەڵام لیژنەی دژە گەندەڵی بە سەرکردایەتی ئەحمەد ئەبو لۆف سوورە لەسەر دەستبەسەرکردنی بەپێی فەرمانی دادوەری.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button