بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان: نازانرێت كێ ئه‌و بۆمبه‌ی داناوه‌

لە ناحیەی سیدەکان بۆمبێک بە هاوڵاتیەکدا تەقییەوە

لڤین:

بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەیەکی قەدەغەکراو بە هاوڵاتییەکدا تەقییەوە و بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان رایگەیاند، تا ئێستا به‌دیاریكراوی نازانرێت كێ ئه‌و بۆمبه‌ی داناوه‌.

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی کوچی هاجەری سەر بە شارۆچکەی سیدەکانی قەزای سۆران تی ئێن تی بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی بەسەختی بریندار بوو.

ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سنوری سیده‌كانی سه‌ر به‌قه‌زای سۆران بۆمبێك به‌ئۆتۆمبێلیكدا ته‌قیه‌وه‌ و له‌ئه‌نجامیشدا شۆفێرەکەی به‌سه‌ختی برینداربوو.
وتیشی ” ئه‌و كه‌سه‌ی برینداربووه‌  ناوی فه‌یسه‌ڵ جه‌میل ئه‌حمه‌ده‌ و ته‌مه‌نی 30 ساڵه‌ و خێزانداره‌ و باوكی منداڵێكه‌، دانیشتوی گوندی سۆریایی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی بجیله‌ و خێزانداره‌، به‌مه‌به‌ستی گژ و گیای به‌هاره‌ و كنگر و رێواز رووی له‌ناوچه‌كه‌ كردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان سه‌باره‌ت به‌دۆخی ته‌ندروستی برینداره‌كه‌ش، بە خەندانی وت، دوای ئه‌وه‌ی له‌ سیده‌كان چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌نجامدرا، به‌هۆی سوتانی به‌شێك له‌ جه‌سته‌یه‌وه، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی له‌ شاری هه‌ولێر كرا.

‌ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، تا ئێستا به‌دیاریكراوی نازانرێت كێ ئه‌و بۆمبه‌ی داناوه‌، به‌ڵام شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوه‌ و شوێنی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) و سوپای توركیایه‌.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button