یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ئافرەتە
حەوت کەس بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، دوو بازرگان و پێنج بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران کە یەکێکیان ئافرەتە.
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، لەماوەی (٢٠) ڕۆژدا لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیمان ژنێک و شەش کەسی دیکە لەڕەگەزی نێر دەستگیرکراون.
ئاسایش ئەوەشی روونکردەوە، تۆمەتبارەکان دوو کەسیان بازرگانن و یەکێکیان دانیشتوی قەزای شەقڵاوەیە و بەهاوکاری و هەماهەنگی یاریدەرێتی ئاسایشی (تەقتەق)ی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر دەستگیرکراوە کە یەک کیلۆ و ٢٠٠ گرام کریستاڵی پێبووە.
ئەوەشی ئاشکراکرد، ێنج کەسەکەی دیکەشیان بەکارهێنەرن و دانیشتوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانن.
ئەوماددانەی بەکاریان هێناوە لەجۆری کریستاڵ و حەشیشە، سەرجەم تۆمەتبارەکان حەوت کەسن و بەفەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەکانی (۲٦) و (٣٠) لەیاسایی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرو کارتێکارە عەقڵیەکان لەهەرێمی کوردستان ژمارە ( ١ ) ساڵی ٢٠٢٠ ڕاگیراون.