بە وێنە.. بومەلەرزەیەک باشوری ئێرانی هەژاند

لڤین:
ئەمڕۆیەکشەممە بوومەلەرزەیەک بە پلەی 5.9 پلەی ڕێختەربە قوڵی 10 کیلۆمەتر بووە ولە پارێزگاکانی بوشەهرو خوزستان و فارس لە باشوری ئێران هەستی پێکراوە.
میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند، بومەلەرزەکە بەندەری گەناوە و گوندەکانی دەوروبەری هەژاندووە لە پارێزگای بوشەهر زیانی ماددی لێکەوتەوە.
وتەبێژی بەشی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند، پێنج تیمیان ڕەوانەی ناوچەکە کردووە و تا ئێستا هیچ بریندارێک نیە.
هاوکات جێگری سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری گەناوە وتی “تیمەکانی فریاکەوتن ڕەوانەی گوندەکانی دەوروبەری بەندەرەکە کراون و بەهۆی بەهێزی زمین لەرزەکە، ئەگەری هەیە خانووە کۆنەکان گوندەکە زیانیان پێگەشتبێت، ناوەندی بوومەلەرزەکە کەنارەکانی بەندەری گەناوە بووە” .






