باندێکی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکران

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان رایگەیاند “ئەمڕۆ یەکی ئایار لەشاری هەولێر توانرا باندێکی بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان کە لە دوو کەس پێکهاتبوون بەناوەکانی ( ع ـش ـ ح ) و ( چ ـ ع ـ ع ) دەستگیربکرێن”.

بەڕێوەبەرایەتیەکە ئاشکرایکردووە لەگەڵ ئەو باندە توانیویانە دەستبەسەر بڕی ( ۷٠٠ گرام ) ماددەی هۆشبەر لەجۆری( کریستاڵ) بگرن کە ماددە هۆشبەرەکەیان لەناو دوو ئامێری دروومان شاردبوویانەوە و بەنیازبوون لەڕێگای کۆمپانیایەکی گواستنەوە ڕەوانەی ووڵاتی (بەریتانیا)ی بکەن.

ئەوەشی راگەیاندووە “تۆمەتبارەکان  بەپێی ماددەی (۲٥) ی یاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو و ڕەوانەی بەردام دادوەری لێکۆڵینەوە کراون”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button