پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک دەدات

لڤین:

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیارە دەنگ لەسەر پرۆژەیاساکانی هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو، هەمواری یەکەمی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت و پرۆژەیاسای بەرکارکردنی یاسای رەسمی پولی عێراق.

بڕیارە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەش دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بەرکارکردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراق ژمارە (71)ی ساڵی (2012) لەهەرێمی کوردستان – عێراق دەدات.

هاوکات، پێشنیازو پڕۆژەیاسای (هەمواری یەکەمی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە (22)ی ساڵی (2011) لەهەرێمی کوردستان – عێراق، دەنگی لەسەر دەدرێت.

هەروەها دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بەرکارکردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ژمارە (20) ساڵی(1998)ی هەموارکراو، بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button